کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە چیای حەمرین 60 تیرۆریستی داعش كوژران

.

10:58 PM - 07/04/2021

یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند: لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنێكدا كە مانگی رابردوو دەستی پێكردووە، 60 تیرۆریستی داعش لە بەرزاییەكانی چیای حەمرین بە بۆردوومانێك كوژراون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: هەماهەنگی تەواو كراوە لەنێوان هێزەكانی سەر بە روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و هێزەكانی ئاسمانی عێراق، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕاشیگەیاند: بە مەبەستی لەناوبردنی چەكدارانی داعش، 120 ئەشكەوت و مۆڵگەی تیرۆریستان بە تەواوی خاپور كراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە