کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەڵەبجە ئامێرێكی تایبەت لە نەخۆشخانەی چارەسەری بریندارانی چەكی كیمیایی دانرا

.

10:44 PM - 07/04/2021

لە درێژەی هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە ئاڕاستەی خزمەتكردنی بریندارانی چەكی كیمیایی لە نەخۆشخانەی چارەسەركردنی بریندارانی چەكی كیمیایی، ئامێرێكی تایبەت بە پشكنینی چاو بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان دابینكرا.
عیماد فەیروز، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چارەسەركردنی بریندارانی چەكی كیمیایی ڕایگەیاند: ئامێرەكە بۆ پشكنین و هێڵكاری شەبەكەی چاو بەكاردەهێنرێت، كە بەشێك لە بریندارانی چەكی كیمیایی پێویستیان پێیەتی.

d17l18T-9uc

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە