کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پادشای ئوردن: شازادە هەمزەی برام لەژێر چاودێری خۆمدایە

.

09:47 PM - 07/04/2021

شاعەبدوڵای پادشای ئوردن لەپەیامێكیدا بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەكەی رایگەیاند: شازادە هەمزەی زڕبرای لەژێر چاودێریی خۆیدایە و هەرچی دووبەرەكیشە لەخاك نراوە.
وەك لەپەیامەكەدا هاتووە: ئەو ئاڵنگاریانەی كە لەرۆژانی رابردوودا لەئارادابوون سەختتر یان مەترسیتدارتر نەبوون بۆ سەر سەقامگیری ئوردن بەڵام ئەوەی بۆ من بەئازاربوون ئەوەیە ئەو لایەنانەی كە دووبەرەكیەكەیان دروستكرد لەنێو ماڵەكەی خۆمان و دەرەوەدا بوون.
پاشای ئوردن دەشڵێت: ئەوەی روویدا بۆ من وەك برا و لێپرسراوی خێزای هاشمی و سەرۆكی ئەم گەلە خۆشەویستە مایەی شۆك و ئازار و توڕەبوون بوون.
هەر لەپەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردوە: كە لەچوارچێوەی خێزانەكەیدا مامەڵە لە گەڵ هەمزەی برای دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش شازادە حەسن بن تەلاڵی مامی راسپێردراوە ئەو ئەركە لەئەستۆ بگرێت و تەئكیدی لەوەشكردوەتەوە: شازادە هەمزەی برای پابەندبوونی خۆی بەرێبازی باو و باپیران و دڵسۆزبوون بۆ پەیامەكەیان راگەیاندووە.
پێشتر دەسەڵاتدارانی ئوردن، شازادە هەمزەی زڕبرای پادشای ئەو وڵاتەیان تۆمەتباركرد بەوەی كە لەپیلانێك بۆ لەباربردنی ئاسایش و ئارامی وڵاتەكەیان تێوەگلاوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە