کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سندوقی نێودەوڵەتی وەرگرتنەوەی قەرزی 28 وڵات دوادەخات

.

08:13 - 07/04/2021

سندوقی نەختی نێودەوڵەتی رەزامەندی نیشاندا وەرگرتنەوەی قەرزی 28 وڵات بۆ 8 مانگی تر دوابخات، تەئیكیدیش دەكاتەوە ئەمە سێیەمین جارە قەرزی ئەو وڵاتانە دوادەخرێت، كە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە قەرزیان وەرگرتووە.
سندوقی نەختی نێودەوڵەتی لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: تائێستاش لێكەوتەكانی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا كاریگەری لەسەر ئابووری وڵاتان ماوە، بۆیە ئەنجومەنی كارگێڕی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی بریاریداوە، بۆ جاری سێیەم وەرگرتنەوەی قەرزی 28 وڵات تاوەكو 15ی تشرینی یەكەمی 2021 دوابخات.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئامانج لەو هەوڵە بۆ ئەوەیە ئەو وڵاتانە فشاری زیاتر لەسەریان دروست نەبێت و بتوانن خۆیان لەقەیرانە ئابوورییەكان رزگار بكەن.
ئەوەشخراوەتەڕوو: بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە سندوقی نەختی نێودەوڵەتی لەمانگی ئاداری 2020وە بریاریداوە لەوەرگرتنەوەی خزمەتگوزارییەكانی ئەو قەرزانە خۆشببێت، كە بڕەكەی ملیارێك دۆلارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە