کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر کۆبووەوە

.

08:05 PM - 07/04/2021

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ جەیمس سۆرنتۆن کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان لە دوای پەسندکردنی بودجەی فیدراڵی تاوتوێکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرلەئێوارەی  چوارشەمە ( ٧ی نیسانی ٢٠٢١) بەڕێوەچوو، کۆنسوڵی گشتی  بەریتانیا ستایشی رۆڵی هەرێمی کوردستان و شاندی دانووستانکاری هەرێمی کرد لە هەوڵەکانیان بۆ تێپەڕاندنی یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق و هیوای خواست بۆ لەمەودوا پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا بەرەوپێشچوونی باشتر بەخۆیەوە ببینێت.
لەلای خۆشیەوە جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند تێپەڕاندنی یاسای بودجە بە هەوڵ و کۆششی هەموو لایەک بووە و ئەزمونێکی باشیش بوو بۆ ئەوەی لەمەودوا هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە رێگای دانووستان و لێک تێگەیشتن چارەسەر بکەین.
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد کە لەدوای پەسندکردنی بودجە، ئێستا حکومەتی هەرێمیش هەنگاوی باشی ناوە لە ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجە و بەمەش دەستکراوەتر دەبن لە هەنگاونان بەرەو چاکسازی زیاتر و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئابوری و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا دەستخۆشییان لە رۆڵی قوباد تاڵەبانی کرد لە پڕۆژەی خزمەت و کەمکردنەوەی رۆتین لە دامودەزگاکانی حکومەت. لەمبارەیەشەوە جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند: یەکێک لە ئەولەوییەتەکانی حکومەت کەمکردنەوەی رۆتین و ئاسانکاری کردنە بۆ هاوڵاتیان بۆ ئەوەی خێراتر دەستیان بە خزمەتگوزارییەکان بگات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە