کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئابووری پەرلەمان: نرخی بەشێك لە كاڵاكان 100% زیادیانكردووە

.

07:58 PM - 07/04/2021

لیژنەی ئابووری پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد: بەهۆی بەرزكردنەوەی بەهای دۆلارەوە، نرخی بەشێك لە كاڵاكان لەسەدا 100 زیادیانكردووە، تەئكیدیشیكردەوە: كە حكومەت ناتوانێت كۆنتڕۆڵی بەرزكردنەوەی نرخ بكات.
مازن فەیلی ئەندامی لیژنەی ئابووری پەرلەمانی عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: نرخی كەرەستەی بەكاربردن‌و بیناسازی‌و دەرمان بەرێژەی لەسەدا 20 تا لەسەدا 30 زیادیكردووە، هاوكات نرخی بەشێك لە كاڵاكانی لەسەدا 100 زیادیانكردووە.
وتیشی: بەو پێیەی لەسەدا 30 هاوڵاتیانی عیراق لە ژێر هێڵی هەژاریدان، بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاكان هێندەی تر بارگرانی لەسەریان دروستكردووە، بەتایبەتیش بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك.
مازن فەیلی ئەوەشی خستەڕوو: نرخ لە بازاڕەكانی عیراق جێگیر نییە‌و بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، حكومەتیش هیچ ئامڕازێكی لەبەردەستدانیە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی كاڵاكان، ئەوەش وایكردووە دۆخەكە بەرەو كارەسات بڕوات.
پێشتریش وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاندبوو: بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاو شمەك، تەنها پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە نییە، بەڵكو بازرگانانیش بەبیانووی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە، نرخی كاڵاكانیان گران كردوە بۆ ئەوەی قازانجێكی زیاتر بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە