کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كشتوكاڵی عیراق رێگە بەهاوردەكردنی تەماتە و گۆشتی مریشك دەدات

.

07:57 PM - 07/04/2021

وەزیری كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند: لەپێناو رێگریكردن لە بەرزكردنەوەی نرخی بەروبوومی خۆماڵی لە مانگی رەمەزاندا، بڕیاردراوە 50 هەزار تۆن تەماتە و 50 هەزار تۆن مریشكی بەستوو هاوردە بكرێت.
محەمەد كەریم خەفاجی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: لە 15ی ئادار تاوەكو 1ی ئایار بەرهەمی تەماتەی خۆماڵی وەك پێویست نییە، لەوانەیە ئەوەش ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە لە بازاڕەكاندا، جگە لەوەش بەروبوومی پەلەوەر كەمیكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەئامانجی رێگریكردن لە بەرزكردنەوەی نرخی بەروبوومی خۆماڵی لە مانگی رەمەزاندا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی بڕیاریداوە 50  هەزار تۆن تەماتە و 50 هەزار تۆن مریشكی بەستوو هاوردە بكرێت.
پێشتریش حكومەتی عیراق چەندجارێك رایگەیاندبوو: لەپێناو پاڵپشتیكردن لە بەرهەمی ناوخۆو جووتیارن، هاوردەكردنی 23 جۆر بەروبوومی كشتوكاڵی ‌و ئاژەڵییان قەدەغەكردووە، كە لە نێویاندا مریشك و تەماتەی تێدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە