کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی لە سنووری پارێزگای هەولێر كۆبوونەوە

.

07:48 PM - 07/04/2021

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٧/٤/٢٠٢١ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر بەسەرپەرشتی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و بەئامادەبوونی بورهان سەعید سۆفی ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆبوونەوەی ئەندامانی سەركردایەتی سنووری پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی كوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان و ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق.
دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ لە كۆبوونەوەكەدا ڕایگەیاند: كە هەولێر بایەخێكی تایبەتی هەیە، بۆ ئەمجارە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە گڕوتینێكی جیاوازەوە خۆی بۆ هەڵبژاردنەكان و كێبڕكێی بەدەستهێنانی زۆرترین كورسی ئامادە دەكات.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرجەم هەڤاڵانی بەشداربووی كۆبوونەوەكە راو سەرنجی وردی خۆیان خستەڕوو و چۆنیەتی جیاوازی بازنەكانی هەڵبژاردن و مامەڵەكردن لەگەڵیان خستەڕوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە