.
07:41 PM - 07/04/2021
دەربارەی وشکی و وشکەساڵی
د. ھاورێ یاسین
ماوه‌یه‌که له ته‌له‌فیزیۆن و که‌ناڵ و سایته‌کان باس له وشکی و وشکه‌ساڵی ده‌که‌ن بۆیه به‌پێویستم زانی لێره‌دا ئه‌و بابه‌ته به شێوه‌یه‌کی زانستی بڵاوبکه‌مه‌وه.
سه‌ره‌تا پێویستە جیاوازیه‌ک بکه‌م له ماوه‌ی نێوان دووساڵدا له ڕێگای ئه‌م وێنانه‌وه: ئه‌و وێنانه‌ی خواره‌وه وێنه‌ی ئه‌مڕۆی چه‌می چه‌قچه‌قه که به‌ته‌واوی وشک بووه و چوار رۆژ پێش ئێستاش له ئه‌کاونته‌که‌ی خۆم وێنه‌یه‌کی ڤیدیۆیی چه‌می چه‌قچه‌قم له هه‌مان شوێندا گرتبوو بڵاومکرده‌وه که چه‌مه‌که لرفه‌ی ده‌هات و پڕاوپڕی چه‌مه‌که ئاوی پێداده‌ڕۆیشت.
یه‌کێک له بابه‌ته گرنگه‌کانی کشتوکاڵ کێشه‌ی وشکی و وشکه‌ساڵیه، بڕی ئه‌و ئاوه‌ی که به‌هۆی به‌هه‌ڵمبوون، ئاوده‌ردانی راسته‌قینه له ئاوی ناو خاک‌دا که‌م ده‌بێته‌وه واده‌کات به‌خێرایی له‌رێگای ئاودێریه‌وه پڕبکرێته‌وه ئه‌گه‌رنا ئه‌وا رووه‌که‌که رووبه‌ڕووی سیسبوون و پاشان مردن ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر گرنگی ئه‌م باسه به‌پێویستی ده‌زانین به وردی و به‌دێژی له‌سه‌ر وشکی و وشکه‌ساڵی بدوێن.
وشکی و وشکه‌ساڵی: وشکی بریتیه له زیاده‌ی بڕی ئاوی به‌هه‌ڵمبوو له‌رووبه‌رێکی دیاریکراودا به به‌راورد به‌بڕی بارانی باریوو له‌هه‌مان ناوچه‌دا، که وه‌ستاوه له‌سه‌ر پله‌ی گه‌رمی و شێی رێژه‌یی، سه‌باره‌ت به وشکه‌ساڵی چه‌ندین پێناسه به‌تێڕوانینی جیاواز بۆ ئه‌م زاراوه‌یه له‌لایه‌ن توێژه‌ران و زانایانی ئه‌م بواره‌وه کراوه، بۆیه ته‌نیا پێناسه‌یه‌ک که هه‌موو توێژه‌ر و زانا جیاوازه‌کان له‌سه‌ری کۆکبن تائێستا نه‌هاتۆته ئاراوه، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی وشکه‌ساڵی بریتیه له که‌مبوونه‌وه‌ی شێ له‌سه‌ر رووبه‌رێکی فراوان که زه‌ره‌ر به رووه‌ک و گیانه‌وه‌ر و مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. که‌واته ده‌توانین بڵێن وشکه‌ساڵی هه‌م له ناوچه‌ی که‌مبارانی و هه‌م له‌ناوچه‌ی پڕبارانی رووده‌دات.
وشکه‌ساڵی وه‌ک بارودۆخێکی ئاووهه‌وایی نائاسایی سه‌یر ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆر دووباره‌ببێته‌وه و پله‌که‌شی به‌رزبێت ئه‌وا مه‌ترسیه‌که‌ی زیاد ده‌کات ئه‌مه‌ش وایکردووه زانایان و پسپۆرانی ئه‌م بواره هه‌تا ئابوری‌ناسان و سیاسه‌تمه‌دارانیش گرنگی به‌م کێشه‌یه بده‌ن، به‌ڵام نه‌بوونی یه‌ک پێناسه بۆ وشکه‌ساڵی وایکردووه که دیاریکردنی بڕ و توندی وشکه‌ساڵی به‌ئاسانی دیارینه‌کرێت یان هه‌ریه‌که‌یان پێوه‌رێکیان بۆ پله و توندی وشکه‌ساڵی هه‌بێت. وشکه‌ساڵی دوو چه‌مکی ئاووهه‌وایی و هایدرۆلۆجی هه‌یه، وشکه‌ساڵی ئاووهه‌وایی بریتیه له‌وه‌ی که‌بڕی باران له‌و ساڵه‌دا که‌متره له‌بڕی بارانی ئاسایی واته تێکڕای بارانی ساڵانه، به‌ڵام وشکه‌ساڵی هایدرۆلۆجی بریتیه له‌وه‌ی که ئاوی رێکردووی (چه‌م و رووباره‌کان) به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو دابه‌زێت و له‌تێکرای ناوه‌ندی گشتی که‌متربێت.
وشکه‌ساڵی به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌ناسرێته‌وه که گرنگترینیان:
که‌مبوونه‌وه‌ی بارانی ساڵانه.
زیادبوونی رێژه‌ی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی گژوگیا و دارستانه‌کان.
که‌مبوونه‌وه‌ی به‌روبوومی ساڵانه به‌به‌راوردی به‌رێژه‌ی چاوه‌ڕوانکراو.
که‌موونه‌وه‌ی رێژه‌ی شێی ناوخاک یان ئاوی ژێرزه‌وی.
به‌گشتی که‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له‌ناوچه‌که.
ماوه و جۆره‌کانی وشکه‌ساڵی: ماوه‌ی وشکی ره‌هه‌ندێکی سروشتیه بۆ تێکچونی ژینگه و ده‌بێته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی نه‌رمی (مرونه) سه‌رچاوه‌کانی زه‌وی وه‌ک (خاک و ئاو و رووپۆشی رووه‌ک ....) ده‌بێته هۆی دابه‌زینی به‌شێک یان هه‌موو توانای به‌رهه‌م له‌رووی جۆر و بڕه‌وه. وشکی له‌رووی کات و ماوه‌وه چه‌ند شێوه‌یه‌کی هه‌یه له‌وانه:
1/ وشکی هه‌میشه‌یی: بریتیه له‌وه‌ی که بڕی به‌هه‌ڵمبوون/ئاوده‌ردان له‌بڕی باران له‌هه‌موو وه‌رزه‌کانی ساڵدا زیاتره.
2/ وشکی وه‌رزانه : بریتیه‌له وشکی وه‌رزێک له‌وه‌رزه‌کانی ساڵدا.
3/ وشکی له‌ناکاو : ئه‌م جۆره‌یان زۆرتر له‌ناوچه‌ی نیمچه‌وشک و نیمچه شێ‌دار رووده‌دات به‌هۆی ناڕێکی له‌باران ئه‌م حاڵه‌ته زۆرجار دووباره ده‌بێته‌وه له‌ناوچه جیاجیاکانی جیهاندا، ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی به‌رووبوومی کشتوکاڵی و که‌مبوونه‌وه‌ی چڕی رووپۆشی رووه‌کی و به‌تێپه‌ڕبوونی کات و دووباره بوونه‌وه‌ی ده‌گۆڕێت بۆ ناوچه‌یه‌کی به‌بیابانبوون.
4/ وشکی نه‌بینراو : بریتیه له‌که‌مبوونه‌وه‌ی شێی ناو هه‌وا و خاک، که‌مبوونه‌وه‌ی شێ رۆژانه و مانگانه له‌و ئاسته‌ی که رووه‌ک پێویستیه‌تی ده‌بێته‌هۆی له‌ناوچونی رووه‌ک یان که‌مبوونه‌وه‌ی چڕییان و بچوکی قه‌باره‌یان له‌ئه‌نجامدا زه‌ره‌ری گه‌وره به‌ژینگه ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌رووی جۆره‌وه وشکه‌ساڵی چه‌ندین جۆری هه‌یه که گرنگترینیان بریتیه‌له (وشکه‌ساڵی ئاووهه‌وایی، وشکه‌ساڵی کشتوکاڵی، وشکه‌ساڵی هیدرۆلۆجی). وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌هێڵکاریه‌که‌دا خراوه‌ته‌روو. بۆ ده‌رخستن و پێوانه‌کردنی جۆر و پله‌ی وشکه‌ساڵی چه‌ندین یاسا و هاوکێشه‌ی بیرکاریمان هه‌یه که ده‌توانرێت له‌سه‌ر هه‌ر وێستگه‌یه‌ک پراکتیزه بکرێت، بۆ پێوانه‌کردنی پله‌ی وشکی و ماوه‌ی روودانی ده‌توانرێت چه‌ندین پێوه‌ربه‌کاربهێنرێت که لێره‌دا ئاماژه بۆ هه‌ندێکیان ده‌که‌ین:
(1) هاوکێشه‌ی تۆرنتوه‌یت بۆ پێوانه‌کردنی وشکی:
P = ∑_12▒〖1.65(r/(t+12.2) ) 〗 10/9
(2) هاوکێشه‌ی دیمارتۆن:
I = P.R/ (T + 10) R¯
ئه‌م هاوکێشه‌یه له‌ساڵی (1926) دانراوه پاشان شێوازه‌که‌ی گۆڕاوه به‌مجۆره:
I = P / (T + 10)
(3) هاوکۆلکه‌ی لانگ (Lang):
R.E = P/T
(4) هاوکۆلکه‌ی ئیمبریجیه (L. Emberger):
Q = 2000 P /(T12 – T22)
(5) هاوکێشه‌ی مۆراڵ (Moral):
P = T2 – 10T + 200
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە