کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆمار جەخت لە و دووبارە بوونیادنانەوەی شەنگال دەكاتەوە

.

06:21 PM - 07/04/2021

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٤/٧ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە شاندێكی ئەنجومەنی ئێزیدی لە شەنگال.
لەو دیدارەدا دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری و مرۆیی شەنگال و ئەو كێشانەی رووبەڕووی دانیشتوانی شەنگال دەبێتەوە گفتوگۆی لەبارەوەكرا.
جەختیشكرایەوە لە پێویستی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ هێنانەدی ئاسایش و ئارامی لە شارەكەدا.
هەر لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەگرنگی زامنكردنی پێویستییەكانی گەڕانەوەی ئاوارەكانی ئێزیدی بۆ ناوچەكانی خۆیان، كە بەهۆی تیرۆر ناچاركران ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن، هەروەها پێویستی لابردنی بەربەستە سیاسی و كارگێڕییەكان كە رێگرە لە بەردەم قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری قوربانیان و كاركردن لەسەر رێكخستنی ئیدارەی شەنگال، پشتبەستن بە خواستی خەڵكی شەنگال و دوور خستنەوەی لە ململانێ سیاسییەكان و بوونیادنانەوەی شارەكە و بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری و پێشكەشكردنی یارمەتی ماددی و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان.

لەلای خۆیانەوە شاندی میوان سوپاس و پێزانیانی خۆیان ئاڕاستەی سەرۆك كۆمار كرد، بۆ بەدواداچوونی بەردەوامی لەسەر دۆسێی ئێزیدییەكان، هاوكات بەبایەخەوە رۆڵی سەرۆك بەرھەمیان بەرزنرخاند لە پەسەندكردنی یاسای رزگاربووانی ئێزیدی و قەرەبووكردنەوەی قوربانیان و جەختكردنەوەی بەرێزیان لەسەر پێویستی جێبەجێكردنی یاساكەدا لە زووترین كاتدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە