کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژنێك لە دوای وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

.

05:20 PM - 07/04/2021

ژنێكی تەمەن 82 ساڵ تەنیا دوای 3 كاتژمێر لەوەرگرتنی ڤاكسینی ڤایزەر گیانی لەدەستدا ،ئافرەتەكە كاتژمێر 10:30  ڤاكسینەكەی وەرگرتووە و لە كاتژمێر 1:00 گیانی لەدەستداوە.
بەپێی لێكۆڵینەوەكان تائێستا ڕوون نەبووەتەوە كە مردنەكەی پەیوەندی بە ڤاكسینەكەوە هەبێت یان نا.
ڕاپۆرتەكانی پزیشكی دەڵێن: ئەو خاتوونە بەتەمەنە پێشتر نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە و وەك خۆپارێزییەك ئەو ڤاكسینەی وەرگرتووە.
پێشتریش حاڵەتی مردن بەڤاكسینی (ڤایزەر بایۆنتێك) لە هەریەك لە وڵاتانی نۆرویژ و ئیسرائیل تۆماركراوە.
لە ئوسترالیا و لەماوەكانی ڕابردوودا سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە سكۆت مۆریسن بەم ڤاكسینە كوتای بۆ خۆی ئەنجامداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە