کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵمەتی لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش بەردەوامە

.

05:12 PM - 07/04/2021

ژمارەیەك تیرۆرستی داعش لەزنجیرە چیای حەمرین كوژران و دەستیش بەسەر بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنیدا گیرا.
لەو بارەیەوە یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند: لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، سوپای عیراق بە پشتیوانی هێزەكانی دژە تیرۆری عیراق لە چیای حەمرین ئۆپراسیۆنێكیان ئەنجامداوە و  لەو چالاكییەشدا سەرباری دەستگرتن بەسەر ژمارەیەك چەك و تەقەمەنی، هاوكات 60 تیرۆریستی داعش كوژراون و تەئكیدیشیكردەوە: ئۆپراسۆنەكانی دژ بە تیرۆریستانی داعش  لەسنورەكە بەردەوام دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە