کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێ بەرنامەی سێ كەناڵی تەلەفزیۆنی راگیران

.

05:06 PM - 07/04/2021

بەهۆی پەخشكردنی بەرنامەی نەشیاو و دوور لە نەریتی كۆمەڵایەتی، وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم بڕیاریدا بە راگرتنی سێ بەرنامە لە سێ كەناڵی تەلەفزیۆنی لە هەرێمی كوردستان.
بەپێی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندنی وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم، سێ بەرنامە لە سێ كەناڵی تەلەفزیۆنی هەرێم رادەگیرێن، چونكە ئەو بەرنامانە نەشیاو بوون و دوور بوون لە نەریتی كۆمەڵایەتی.
بەپێی بڕیارەكە، راگرتنی ئەو بەرنامانە بۆ ماوەی یەك هەفتە دەبێت بەو مەرجەی لەو ماوەیەدا پێداچوونەوە بە بەرنامەكاندا بكرێت، ئەگەرنا وەزارەتی رۆشنبیری رێكاری یاسایی بەرامبەر كەناڵەكان دەگرێتەبەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە