کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی هەرێم ئامارێكی نوێی توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

.

05:03 PM - 07/04/2021

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری نوێی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەداوە: لە 24 سەعاتدا هەزار و 217 تووشبووی تری كۆرۆنا تۆماركرا كە 503 حاڵەتیان لە دهۆك و 373 لە سلێمانی و 270 لە هەولێر و 67 لە ئیدارەی گەرمیان و 4 حاڵەتیش لە سنووی ئیدارەی راپەڕین بووە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: هەر لە 24 سەعاتدا 13 توشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە 5 حاڵەتیان لە دهۆك و 5 لە هەولێر و 3 حاڵەتیشیان لە سلێمانی بوون و 408 تووشبووی ڤایرۆسەكەش چاكبوونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە