کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: دەبێت حكومەت ناچار بكرێت لێبڕینی مووچە نەهێڵێت

.

04:59 PM - 07/04/2021

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستاندا، داوای لە پەرلەمان كرد دوور لە موزایەدەی سیاسی، سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەندامانی هەموو فراكسیۆنەكان، حكومەتی هەرێم ناچار بكەن كۆتایی بە لێبڕینی مووچە بهێنێت.
راشیگەیاند: بەپێی ئەوەی پەرلەمان هەڵبژێردراوی خەڵكە و لە خەمی خەڵكی كوردستاندایە، هەر بۆیە پێویستە لەسەر هەموو ئەندامانی پەرلەمان فشار بكەن ، لەپێناو كۆتاییهێنان بە لێبڕینی مووچە.
ئەم داوایەی پەرلەمانتارەكەی یەكێتی لە كاتێكدایە كە بودجەی عیراق بە جێگیركردنی پشكی هەرێمی كوردستانەوە پەسەندكراوە و نرخی نەوتیش لە بازەڕەكانی جیهاندا بەرزبووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە