کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كاتی ئامادەكردنی پڕۆژە‌ بودجەی هەرێمی كوردستان‌ راگەیەندرا

.

04:53 PM - 07/04/2021

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەكەی ئاشكراكرد و تێیدا ئاماژەی بەوەدا: لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك وەزیران سەبارەت بە پەسەندكردنی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 دەستخۆشی لە تیمی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی كرد كە ئەركەكانیان بە باشترین شێوە جێبەجێكردووە.
دواتر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و سەرۆكی وەفدی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی، كورتە‌یە‌كی لە‌بارە‌ی گفتوگۆكانیان لە ‌بە‌غدا خستە‌ڕوو، وێڕای ستایشكردنی ئە‌ندامانی وەفدە‌كە‌، ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا: كە‌ پێویستە‌ هە‌ردوو حكومە‌تی فیدراڵ و هە‌رێم، پابە‌ند بن بە‌و رێنمایاییانە‌ی كە‌ دواتر دە‌ردە‌چن بۆ جێبە‌جێكردنی یاسای بودجە‌ی 2021.
لە بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە، دارا رەشید وەزیری پلاندانان، راپۆرتێكی دەربارەی دوایین ئامادەكارییەكانی تایبەت بە گەڵاڵەكردنی رەشنووسی یەكەمی یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی دارایی 2021 خستەڕوو، تەئكیدیكردە‌وە‌: كە‌ ئامادە‌كارییە‌كان هەنگاوی باشیان بڕیوە و لە‌داهاتویە‌كی نزیكدا، ئە‌و پڕۆژە‌‌ یاسایە‌ ئامادە‌ دە‌بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە