کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەیسبووك هەزاران هەژماری ساختەی ئۆپۆزسیۆنی ئێران دادەخات

.

02:04 PM - 07/04/2021

تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك سەدان هەژماری ساختەی رێكخراوێكی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە دەرەوەی وڵات دادەخات , لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتد پرێس زانیاری لەسەر ئەو هەژمارانە ئاشكراكردووە و ئاماژەی بەوەداوە هەژمارەكان لە ئەلبانیا لەلایەن چەند كەسێكی سەر بە رێكخراوی موجاهیدینی خەلقی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیەوە دروستكراون و تێیدا زانیاری نادروست و بەمەبەست لەرێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دژی ئێران بڵاودەكراونەتەوە , ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشداوە فەیسبووك بەڵگەی لەسەر ئەو گرووپە ئاشكراكردووە كە بە ترول فارم ناسراوە و لەرێی ئینتەرنێتەوە بەشداری دەكەن لە گفتوگۆ و بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاست زۆرجاریش ئەو كارە لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕێك پارەدا ئەنجام دەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە