کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یانەكانی كۆیە و ئاڵتون كۆپری پەڵپ لەیەكتر دەگرن

.

01:48 PM - 07/04/2021

هەفتەی رابردوو لە جەولەی یەكەمی چوارگۆشەی زێڕینی خولی تۆپی پێی یانە پلەیەكەكانی كوردستان  یانەكانی  ئالتون كۆپری و كۆیە  رووبەرووی یەكتربوونەوە و یارییەكەشیان بەیەكسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەكیان تەواو بوو   دوای تەواو بوونی یارییەكە یانەی كۆیە  پەڵپـی لەسەر یاریزان (سەگر ئەحمەد) لە یانەی ئالتون كۆپری گرتووە  گوایە ئەو یاریزانە لە لاوانی یانەی كۆیە یاری كردووە و بەبی پێدانی مافی دەستبەرداربوون لە یانەی كۆیە یاری بۆ یانەی ئالتون كۆپری كردووە   لەبەرامبەردا بەهەمان شێوە یانەی ئاڵتون كۆپری نارەزایی لەسەر یاریزان  ئەیاد خەلەف  لە یانەی كۆیە گرتووە   بەوەی كە ئەم یاریزانەش بەبێ پێدانی مافی دەستبەرداربوونەكەی لە یانەی ئالتون كۆپری رووی كردۆتە یانەی كۆیە  دواجار لێژنەی پێشبركێكان و لێژنەی نارەزایەتییەكان لە یەكیتی تۆپی پێی كوردستان چارەنووسی ئەم یارییە یەكلا دەكاتەوە

ajtn2SrF8vE

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە