کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن و پاریس سان جێرمان لەیاری لوتكەدا روبەروی یەك دەبنەوە

.

08:47 PM - 06/04/2021

 روبەروبونەوەی نێوان بایرن میونشنی ئەڵمانی و پاریس سان جێرمانی فەرەنسی  لەقۆناغی چارەكی كۆتایی دوبارەبونەوەی سیناریۆی یاری كۆتایی وەرزی رابردوی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپایە كە یانە باڤاریەكە توانی بەگۆڵێكی كینگسلی كومان شكست بەیانە پاریسیەكە بهێنێت و بۆ جاری شەشەم لەمێژویدا جامی پاڵەوانێتی یەكە بەرز بكاتەوە و پاریس سان جێرمان بێ بەش بكات لەبەدەستهێنانی نازناوەكە بۆ یەكەم جار لەمێژویدا یاریەكە بۆ یانەكەی پاریسی پایتەختی فەرەنسا  هەلێك دەبێت بۆ تۆڵەسەندنەوە  لەبەرامبەر لەدەستدانی نازناوی وەرزی رابردوو  تۆڵەكردنەوە لەتێكدانی ئاهەنگی 50 ساڵەی دامەزراندنی لەساڵی رابردوو و گەیشتنیان بۆ یاری كۆتایی بۆ یەكەم جار لەمێژویاندا لەلایەن یانە ئەڵمانیەكە ئەو شەوە بۆ نەیمار و هاورێكانی هەرگیز لەبیر ناكرێت كە بەچاوی پڕ لەفرمێسەكەوە لەستەیجی نازناوەكەیان دەڕوانی  لەلایەكی ترەوە پۆچیتینۆی راهێنەری نوێی ئەو یانەیە دەیەوێت تۆڵەی خۆی لەبایرن بكاتەوە كە وەرزی رابردوو بووە هۆكاری لەدەستدانی متمانەی یانەی تۆتنهام و تێكدانی كاروانی راهێنەرایەتی كاتێك لەقۆناغی كۆمەڵەكان لەبەرامبەر یانە ئەڵمانیەكە بە2گۆڵ بەرامبەر بە7 گۆڵ روبەروی شكست بونەوە و بەهۆیەوە لەسەرەتای مانگی  تشرینی دووەمی ساڵی 2019 لەپۆستەكەی دورخرایەوە  پۆچیتینۆی راهێنەر  لیستی یاریزانانی یانەكەی بۆ روبەروبونەوەی بایرن میونشن راگەیاند كە فلۆرینزی و بیرنات و ئیكاردی و كۆرزاوا و ئیدوارد میشۆت و پاریدیس و چاڤی سیمۆنز و ماركۆ ڤیراتی تیانییە بەهۆكاری جیاواز  پێكهاتەكەی لەم یاریزانانە پێكهاتووە: كەیلۆرناڤاس ،سێرجیۆ ریكۆ ، عەبدو دیالۆ ،كۆلین داگبا، ماركینیۆس ،میچێل باكیر ، كیمپیمپی ،سیلۆ كیرێر ،تیمۆتی بیمبیلی ،ئەندێر هێرێرا ،ئەنخل دی ماریا ، دانیلۆ پێرێرا،ئیدریسا گایا ، پابلۆ سارابیا ، رافینیا ئەلكانتارا ، مۆیس كین لەگەڵ كیلیان مباپێ و نەیمار داسیلڤا  لەبەرامبەردا بایرن میونشن كە بۆ ئەم یاریە بەهۆی پێكانەوە بێ بەش بوو لە تواناكانی رۆبرت لیڤاندۆڤسكی گۆڵكاری پۆڵندی و باشترین یاریزانی جیهان بەهەمان شێوە تواناكانی سێرجی گنابری لەدەستدا دوای ئەوەی یانەكە تووش بونی ئەو یاریزانەی بەڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند   هەربۆیە هانزی فلیكی راهێنەر پشت بەتواناكانی ماكسیم چۆبۆی هێرشبەری كامیرۆنی دەبەستێت تاسەركردایەتی هیڵی هێرش بردنی یانەكە بكات لەو یاریەدا لەئاستی ناوخۆیی بارودۆخی هەردوو یانە جیاوازە بەجۆرێك پاریس سان جێرمان شەممەی رابردوو لەهەفتەی31ی خولی فەرەنسی بەگۆڵێك بەلیلی دۆڕا و نەیتوانی پارێزگاری لەپێشەنگی ریزبەندی بكات و بۆ پلەی دووەم دابەزی / لەبەرامبەردا بایرن میونشن یاری لوتكەی هەفتەی 27ی بۆندس لیگای بەگۆڵێكی لیۆن گۆریتسكا لەلایپزیگ بردەوە و بە64 خاڵ پێگەی خۆی لەپێشەنگیدا بەهێزتر كرد و زیاتر نزیك بۆوە لەبەدەستهێنانی نازناوەكە بۆ نۆیەم وەرزی بەدوای یەك و31 مین جار لەمێژویدا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە