کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەیەك هاوڵاتی دهۆك و ئاكرێ سەردانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیان كرد

.

05:58 PM - 06/04/2021

ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی دهۆك و ئاكرێ، بە نوێنەرایەتی سەرجەم چین و توێژەكانی ئەو شارە سەردانی بارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیان كرد لە شاری سلێمانی  و لەلایەن ئارام قادر خەبات نوێنەر و راوێژكاری هاوسەرۆكان بۆ كاروباری جەماوەری پێشوازیان لێكرا.
دواتر ئارام قادر خەبات لە لێدوانێكدا ئەوەی خستەڕوو ئەوان بە شێوەیەكی بەردەوام لە پێناو زیاتر خزمەتكردن بەردەوام دەبن بە تایبەت دوای كۆنگرەی چوار، یەكێتی نوێبونەوەی هەڵبژاردووە و دەیەوێت ئەو نوێبونەوەیە بە تەواوەتی لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بێت.

TxwtPs62FmU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە