کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی لاهور شێخ جەنگی لە ساڵیادی هەڵبژاردنی سەرۆک مام جەلال وەک سەرۆککۆماری عێراق

.

04:20 PM - 06/04/2021

پەیامی هاوسەرۆک لاهور شێخ جەنگی لە ساڵیادی هەڵبژاردنی سەرۆک مام جەلال وەک سەرۆککۆماری عێراق
ئەمڕۆ شانزە ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک مام جەلال بە سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ کە ئەو ڕووداوە وەرچەرخانێکی گرنگ بوو لە ژیانی سیاسیی عێراقی دوای دیکتاتۆری، بۆ گەلی کوردیش دەستکەوتێکی گرنگ بوو کە بۆ یەکەم جار لە مێژوودا کوردێکی سیاسەتمەدار و مامۆستا و خەباتگێڕ و دیپلۆمات و شارەزا بە هەڵبژاردنێکی ئازادانە ببێت بە سەرۆككۆماری عێراق.
مامی گەورەمان بە حیکمەت و دانایی و پشوودرێژییەکەی سەرکەوتن و دەستکەوتی زۆری پێشکەش بە گەلەکەی کرد بە کورد و عەرەبەوە، توانی ببێتە نوێنەر و پارێزەری هەموو پێکهاتەکان، چەتری کۆکەرەوەی هەموو بیروڕا جیاوازەکان، پارێزەری دەستوور بوو، هەمیشە لەگەڵ یەکڕیزیی و تەبایی و سەقامگیری و پێکەوەژیان بوو، دیموکراسی و فیدراڵی کردە ناسنامەی عێراقی نوێ، هەر بۆیە نازناوی (صمام الأمان)ـی لێنرا.
لە ناوخۆشدا لەگەڵ یەکڕیزیی هەموو لایەنەکان بوو، دەستی هاوکاری و ئاشتی و تەبایی بۆ هەمووان ڕادەکێشا، هەمیشە کاری بۆ بەهێزبوونی پێگەی کورد دەکرد لە بەغدا، ئەو کاتەی مام سەرۆککۆمار بوو هەرێمی کوردستان گەشانەوە و بوژانەوەیەکی گەورەی بەخۆوە بینی.
ئەمڕۆش کە بە شانازییەوە یادی ئەو ڕۆژە پرشنگدارە دەکەینەوە، ئێمە لە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە خوێندکاری ڕێبازە پیرۆزەکەی مامی گەورەمان بین، بیروباوەڕە نەگۆڕەکانی مام دەکەینە پلان و بەرنامە و هەنگاوەکانی کارکردنی سیاسیمان، ئێستاش لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە سیاسەت و ڕێبازەکەی سەرۆک مام جەلالە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. هانی هەموو لایەنەکان دەدەین کە کۆتایی بە ململانێ کەسی و ‌بەرژەوەندییە حزبییەکان بهێنن و پێکەوە کار بکەین بۆ چەسپاندنی مافەکانی میللەتەکەمان و ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەرانیان بۆ دابین بکەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە