کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بروسكەی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك بۆ سەركەوتنی كۆنگرەی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق

.

02:39 - 06/04/2021

بەرێز / ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق
بابەت/ پیرۆزبایی
سڵاوێكی گەرم ...
بەناوی هاوسەرۆك ‌و مەكتەبی سیاسی ‌و ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایەكی گەرمتان ئاراستە دەكەین، بەبۆنەی سەركەوتنی (13) یەمین كۆنگرەی گشتی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق و هەڵبژاردنەوەی بەڕێز سەید شێخ هومام باقر حەمودی بەسەرۆكی ئەنجومەن.
هیوادارین سەركەوتنی كۆنگرەكەتان و هەڵبژاردنی سەرۆك ‌و مەكتەبی سیاسی ‌و سەركردایەتی نوێ‌،  گۆڕ‌و تینی زیاتر ببەخشێت بە خەباتی ئەنجومەنە تێكۆشەرەكەتان، بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی و خزمەتكردن بە گەلانی عێراق.
  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیوەندییەكی مێژوویی دۆستانەی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق هەیە و لە ساڵانی دوور و درێژی خەبات و لە وێستگە جیاجیاكاندا، هاوسەنگەر بووینە دژی زوڵم ‌و ستەمی رژێمی بەعس و لە بنیادنانەوەی عێراقی نوێیشدا، لە زۆر پرسدا هاوهەڵوێست بووینە.
پەرۆشی پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوانمانین.
  جارێكی تر پیرۆزە و هیوای سەركەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.




مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
6/4/2021

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە