کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەیادی بونە بەسەرۆک دا خۆشەویستی جەماوەر بۆ سەرۆک مام جەلال

.

01:02 PM - 06/04/2021

لەیادی بونە بەسەرۆک دا
خۆشەویستی جەماوەر بۆ  سەرۆک مام جەلال

عومەر کەریم
هەر نزیکەی  ساڵێک بوو لە لەکەناڵی گەڵی کوردستان پەیامنێربووم، لەسەر راسپاردەی بەرێوەبەری تەلەفزێون کە یٔەوکات کاک شوان کابان بوو، سەرجەم بەش ویەکەکانی تەلەفزێۆن راسپێردران بۆ روماڵی یٔەو روو داوە، هەم مێژوییە هەمیش گەورەیە، من وتیمەکەم  دانراین بۆ ناوچەی پێنجوێن و شارباژێر،  بەیانی زوو لەسلێمانیەوە بە دڵخۆشێکی کەم وێنە بەرێکەوتین بۆ پێنچوێن، تەواوی جەماوەر خرۆشابوون و شاکەشکەی شادێکی کەم وێنە ببون چونکە یٔەوروداوە تاکەوتنی رژێمی دیکتاتۆری سەدام حسێن پێش بینی نەکراوبوو کە کوردێک ببێتە سەرۆک کۆمار و رەوانشاد هەڤاڵ مام جلال یٔەو پۆستە وەربگرێ زیاتر لە 200 یٔەندامی یٔەنجومەنی نیشتیمانی عێراق دەنگی پێبدەن، یٔیتر گەشیتینە پێنجوین و یٔاهەنگ و شادی بو،  جەماوەر  هەموو   خرۆشابوون،  لەچاوەکانیاندا فرمێسکی شادی قەتیسمابوو مایکە سەوزەکەمان، مایکی گەلی کوردستان یٔێستاشی لەگەڵ دابێ لەو مایکە سەنگینانەی میدیای کوردییەکە هەمیشە جەماوەر خۆی بەخاوەنی زانیوە،یٔەویش خۆی بە مایکی جەماوەر زانیوە خستە بەردەم هاوڵاتیان، یٔیتر یٔەوەی لەدڵیاندابو لە خۆشەویستی  وەفا ورێز بۆ سەرۆک مام جەلال پێشکەشیانکرد، یٔاهەنگی رەسمی و خۆبەخشانە ،خێرکرن لەهەموو کوچە و کۆڵانێک بوو حەیف یٔەوسا پەخشی راستەوخۆمان نەبوو وێنەی یٔەوشادییە سات بەساتبگەێنیە جەماوەر تابۆ دنیای بگوازینەوە سەرۆک مام جەلال چەند لەلایەن گەلەکەیەوە خۆشەویستە و یٔامادەییە هەموو شتێک لەپێناوی سەرۆکە کەیدا بکا،تا درانگانێکی یٔەو رۆژ ماینەوە ،دواتر ، پێنجوێنمان بەرەوشارباژێر بەچێهێشت،لەوێش هەمان شادی کەم وێنەمان بینی لە دەربرینی خۆشەویستیی کەم وێنەیە بۆ  سەرۆک مام جلال ، بەوش دەوترێ خۆشەویستی راستەقینە بۆ سەرۆک ،جیاواز لەسەرۆکەکانی تر بەهۆی ترس و هەرشەوە جەماوەر ناچار بەخۆشەویستی سەرۆکی وڵاتەکانیان دەکرێ.بەڵام بۆ سەرۆک مام جلال تەواو پێچەوانە بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە