کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توێژینەوەیەكی روسی: توشبوون بە كۆرۆنا ئاستی بینین كەم دەكاتەوە

.

12:45 PM - 04/04/2021

سەنتەری روسی بۆ دەستنیشانكردن و خۆپاراستن و چارەسەری لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەداوە ، دوای تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دیارترین كاریگەری ڤایرۆسەكە بریتییە لە كەمبوونەوەی ئاستی بینین لای كەسی توشبوو بە كۆرۆنا ، ئەوەش بەهۆی تێكچوونی مولوولەكانی خوێنەوە روودەدات.
هەروەها لە راپۆرتەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو ، چاو دەروازەی چوونەژوورەوەی ڤایرۆسەكەیە بۆ جەستەی مرۆڤ ، بۆیە بە پلەی یەكەم كۆرۆنا كاریگەری لەسەر چاو دەبێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە ژمارەی هایدرۆجینی ڤایرۆسەكە هاوتایە لەگەڵ ژمارەی هایدرۆجینی فرمێسك، ئاماژە بەوەشدراوە بە گەیشتنی ڤایرۆسەكە بۆ پەردەی لینجی چاو، كەسی توشبوو هەست بە سوتانەوەی چاو دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە