.
04:07 PM - 02/04/2021
بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی پێست زیاد دەكات. لەو بارەیەوە توێژەرانی زانكۆی ئیندیانای بەریتانی لە لێكۆڵینەوەیەكدا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی بەهۆی بوونی مادەی سورالین تیایدا خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ وادەكات پێست بە تیشكی خۆر هەستیار بێت و دەرەنجام دەبێتەهۆی توشبوون بە شێرپەنجەی پێست. لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی بەشوەداوە كە خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ بەراورد بە خواردنی پرتەقاڵ مەترسی توشبوون بە نەخۆشییە كوشندەكان زیاد دەكات ، هەروەها ئامادەكارانی لێكۆڵینەوەكە تەئكید لەوە دەكەنەوە كە خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی پێست بۆ زیاتر لە نیو هێندە زیاد دەكات ، ئەوەشیان خستەڕوو كە ئەو كەسانەی رۆژانە زیاتر لە پەرداخێك شەربەتی پرتەقاڵ دەخۆنەوە، مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی پێست بەڕێژەی سەدا 54 زیاد دەبێت
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە