کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کۆسرەت ڕەسول عەلی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی دکتۆرە نەمام دەردەبڕێت

.

01:21 PM - 02/04/2021

کۆسرەت ڕەسول عەلی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی دکتۆرە نەمام دەردەبڕێت

بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری دكتۆرە نه‌مام مه‌حمودئاغا كاكه‌ زیاد غه‌فووری

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دکتۆرە نەمام مەحمود ئاغا کاکەزیاد غەفووری پزیشکی پسپۆڕ و چالاکوانی دیاری کوردو بەڕێوەبەری ڕێکخراوی جۆینت هێڵپ کوردستانم بیست.
دکتۆرە نەمام کچی خانەوادەی دیارو نیشتمانپەروەری کۆیە بوو، لەماوەی رابردوودا ڕۆڵێکی دیارو بەرچاوی هەبوو، خزمەتێکی یەکجار گەورەی بە خەڵکانی لێقەوماو کردو لەڕووی تەندروستیەوە ڕۆڵی گەورەی هەبوو، بەداخەوە بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردو هەموومانی دڵگران و خەمبار کرد، بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی ئەم پزیشکە بەتواناو مرۆڤدۆست و کوردپەروەرە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خۆمان و هاوڕێ و دۆست و کەسوکاری دەکەم، هیوادارم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموولایەک بێت، خوای گەورە سەبووریتان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.


کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە