کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەید سادق لە چییەوە ناونراوە؟

.

12:44 PM - 02/04/2021

سەید سادق بە ناوی پیاوچاکێک بە ناوی «سەید محەممەد سادق کوڕی شێخ عیسای بەرزنجە کوڕی بابا عەلی ھەمەدانی» ناو نراوە کە گۆڕەکەی بە سەر شاخی سەید سادقەوەیە. 🔹سەید سادق برای شێخ عەباس بووە کە گەڕەکی شێخ عەباسی شاری سلێمانی بە ناوی ئەوەوە ناو نراوە ھەروەھا برای سوڵتان ئیسحاقە کە کاکەییەکانیش بە ڕێبەرێکی گەورەی خۆیانی دەزانن
🔹شاره‌زوور له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی گه‌له‌ زاگرۆسییه‌كان بووه‌ وه‌ك ( گۆتی - لۆلۆ ) سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن (لۆلۆكان) له‌هه‌زاره‌ی چواره‌می پێش زایین له‌شاره‌زوور ژیاون وحوكمڕانییانكردووه‌
🔹له‌سه‌رده‌می ئاشوورییه‌كاندا شاره‌زوور مه‌ڵبه‌ندی وڵاتی (زاموا) بووه‌, ئه‌وه‌ی به‌شاره‌زووردا گوزه‌ر بكات ژماره‌یه‌كی زۆر ته‌پ و گردۆڵكه‌ی ده‌ستكرد سه‌رنجیڕاده‌كێشن, گومانی تێدا نییه‌ ئه‌وگردانه‌ زۆربه‌یان قوله‌ وقه‌ڵا و شوێنی حوكمڕانی ودانیشتنی ده‌سه‌ڵاتداران بوون و بایه‌خی گه‌وره‌یان بووه‌,
🔹ده‌رباره‌ی ناوی شاره‌زوور چه‌ند بۆچوونێك هه‌ن ....
🔸لەکتێبی شەرەفنامەدا بەناوی (شهرەزول )هاتوە کەبووەبە (شەهرەزور )کەبەمانای شارێکی گەوورە دێت
🔸هەروەها یاقووتی حەمەوی کەلەبوولدانی وەرگرتوە لەسەدەی چوارەمی کۆچیدا ژیاوە ،دەڵێت شارەزوور دەکەوێتە هەرێمی چوارەمەوە ، شوێنێکی گەورەیەو پڕلە خانوە بەگوندو شار دەورەدراوە ، لەنێوان ئەربیل و هەمەدان دایە ،بۆچونەکەشی لەسەر ناوی (زوری کوڕی زوحاک )بیناد کردوە .
🔸 موهەلهەل دەڵێت :شارەزوور شارێکی گەورەو پڕ دێهاتەو لەئێستادا پێیدەگوترێت (نیم ئەزرای )واتە (نیوەی ڕێگا)هەروەها دەڵێت:ئەم شارە ئەستووری شوراکەی هەشت باڵەو دوپشکی کوشندەی تێدایە ،کەلەدووپشی نسیبین خراپترە لێرەدا شاخێک هەیە بەناوی شەعران (هەورامان) شارەکەکەش لەنێوەڕاستی ڕێگاکەدا بووە ،لەنێوان (مەدائینن) و پەرستگای ئاگری لە (شیز) لەئازەربایجان قوبادی کوڕی فەیرۆز درووستی کردوە ،ئەم ڕایەش ڕەنگە لەسەر پاشماوەی قەڵای خورماڵ بنیاد نرابێ .
🔸 ڕایەکی تر هەیە دەڵێت: ناوی شارەزوور لە( شهر) بەمانی شاردێ( زوور )یش بەمانای نزم دێت ، واتە شاری نزم. ئەم ناولێنانەش لەگەڵ شێوەی نزمی دەشتی شارەزوور دەگونجێت .
🔸هەروها لەبەر ئەوەی سنووری شارەزوور فراوان بوەو چەندین شاروو گوندی ناوچەی گرتۆتەوە ئەم ڕایەش دەڵێت لە (شاری زۆرەوە )هاتوە .
🔸ڕایەکی تریش دەڵێت :شارە زۆر ،واتەشاری گران چونکە خەڵکەکەی یاخی بوون و ملنەدانیان پێخۆشبوەو بەئاسانی داگیر نەکراوە لەلایەن داگیر کەرانەوە بۆیە پێی گوتراوە شاری (زۆر )قورس یا گران.
🔹وەچەند بۆچونێکی تریش هەیە لەسەر ناوی شارەزوور .
🔹هەروەهائەدمۆز دەڵێت : شاری شارەزووری کۆن شوێنەکەی یان خورمالی ئێستایە یان شوێنەواری یاسین تەپە
4 - هەتاوەکو ئێستا بەتەواوەتی یەکلای نەبۆتەوە کەئایا شارەکۆنەکەی شاری شارەزوور قەڵای خورماڵە یاخود گردی یاسین تەپەیە .
🔹وەکوزانراوە بەدرێژای مێژوو شارەزوور لانکەی شارستانیەت بوەو هەر لەم ناوچەیەدا مرۆڤ فێری کشتوکاڵ کردن بوە، یەکەمجار مرۆڤ لێرەوە کشتوکاڵی کرد .لە گردی بێستانسور کە شوێنەواری یەکەمین گوندی کشتوکاڵی لەلایەن تیمێکی زانکۆی ڕیدینگی بەریتانیەوە دۆزرایەوە کە مێژوەکەی بۆ
۹۰۰۰ ـ۱۰۰۰۰ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوەو بەو دۆزینەوەیەش بێستانسور بوە یەکەم گوند کە کشتوکاڵی لێکرابێت کە بە ۲۰۰۰ هەزار ساڵ پێش چەرمۆ کشتوکاڵی لێکراوە .
🔹وەلێرەدا ئەوەی گرنگە باسبکرێت ئەوەیە ناوچە شوێنەواریەکانی ئەم ناچەیە بەتەواوی پشت کوێ خراوەو تاوەکو ئێستا نەتوانراوە ئەوناوچە شوێنەواریانە بپارێزرێن وەبەشێک لە مێژووی ناوچەکە و کورد لەناو شوێنەوارەکانی ئەم ناوچەیە پارێزراون .
🔹پێوویستە لە مۆزەخانەیەکدا لە ناوچەکەدا نمایش بکرێت و مۆزەخانەیەک بۆ ناوچەکە درووست بکرێت کە تاوەکو ئێستا ئێمە لەم ناوچەیە خاوەنی مۆزەخانەیەکی حکومی نین
سەرچاوەکان
1 - تالب دەرباز هەوارگەی شارەزوور چاپی یەکەم بەرگی دووەم
2_ جەمال شێخ نووری . شارەزوور لەمێژودا چاپی یەکەم
3_ سەروەر پێنجوێنی ، داگیرکردنی شارەزوور لەسێ هەڵمەتی فتوحاتی ئیسلامیدا ، گۆڤاری دابڕان . ژ ٤ ئەیلولی ۲۰۱٦
4_ کەمال نووری مەحروف ،بەڵگەهێنانەوە سەبارەت بە ڕەگوڕیشەی ناوی شارەزوور ، گۆڤاری کەلتور ، ژ ۷ ـ٨ ، ئەیلوولی ۲۰۱۲
                شۆڕش وەهبی
               ۱ ی نیسان ۲٠۲۱

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە