کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فراکسیۆنی یەکێتیی :فەیلیەکان هەمیشە پێشەنگی خەبات و قوربانیدان بوون دژی ڕژێمی دیکتاتۆری

.

12:27 PM - 02/04/2021

فەیلیەکان: هەمیشە پێشەنگی خەبات و قوربانیدان بوون دژی ڕژێمی دیکتاتۆری

چل و یەک ساڵ لەمەوبەر رژێمی بەعسی دیکتاتۆر تاوانێکی گەورەی نامرۆڤانەی دەرهەق بەنەتەوەی کورد و گەلانی عیراق کرد کەئەویش لەپرۆسەیەکی بەرنامەبۆدارێژراودا بەمەبەستی راگواستن و کۆچکردنی بەزۆر و سەرنگومکردنی زیاتر لە ٢٠ هەزار گەنجی کوردی فەیلی بوو لەبەغداد و پارێزگاکانی دیکەی عیراق

ئەم پرۆسە نامرۆڤانەیە زیاتر دەریخست کە سیاسەتی پاکتاوی رەگەزی و ئیتنی و مرۆڤ کوشتن کەسیما ناسەرەوەکانی بەعسیەکان بوە، بەبێ جیاوازی ئەم سیاسەتە بەرامبەر بەتەواوی پێکهاتەکانی عیراق بەکارهاتوە و کوردانی فەیلیش لەم پرۆسە بەدناوەدا قوربانی یەکەمینیان داو تاکە هۆکارێکیش ئەوە بوە کە جگەلەکورد بوونیان ، ئەوان هەمیشە لەسەنگەری کوردایەتی و خەباتی رەوای گەلەکەمان بوون

لەم نێوەندەدا ، ئێمە لەفراکسیۆنی یەکێتیی کە باس لەخەبات و قوربانیەکانی کوردانی فەیلی دەکەینەوە ، راستەوخۆ ناوە درەوشاوەکانی شۆرشی نوێ ئەوانیش خوالێخۆشبوان عادل مراد و عبدالرزاق فەیلیمان دێتەوە یاد، کەچۆن لەدوای کەوتنی شۆرشی کورد لەساڵی ١٩٧٥ وەک دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی لەپشتی رابەرمان مام جەلال راوەستان و شۆرشی کوردیان لەبێکەسی و بێدەرەتانی رزگار کرد و چەخماخەی هەڵگیرساندنی شۆڕشێکی نوێ یان راگەیاند

لەکاتێکدا ئەم یادە غەمناکە دەکەینەوە، جێی خۆیەتی وەبیری حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئیتحادی بێنینەوە کەبەداخەوە هەتا ئێستا وەک پێویست ئاور لەکوردانی فەیلی نەدراوەتەوە و لەهەندێک ئاستدا فەرامۆش کراون

هەربۆیە وەک رێزگرتن لەشەهید و قوربانیەکانیان ، پێویستە هەردوو حکومەت بەجدی کار بۆ قەرەبوکردنەوە و خزمەتکردنی زیاتری کوردانی فەیلی بکەن.

هەروەها داوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پەرلەمانی کوردستان دەکەین کەبەرۆڵی یاسایی خۆیان هەستن و کەمێک لەئازار و فرمێسکی کەسوکاری قوربانیانی کوردانی فەیلی کەم بکەنەوە ئەویش لەرێگەی یاسا و رێسا و بریارەکانیانەوە.

سڵاو لەرۆحی شەهیدانی فەیلی و کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفال و تەواوی شەهیدانی پێکهاتەکانی عیراق دژی رژیمی بەعسی فاشی
سەربەرزی و رووسوری بۆ خێزان و کەسوکاریان

فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
٢٠٢١/٤/٢

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە