کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هیلاكی و كەم خەویی تووشبوون بەكۆرۆنا زیاتر دەكات

.

11:34 AM - 27/03/2021

 بەپێی لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتووە هیلاكی و كەم خەوتن مەترسی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر دەكات.
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی پسپۆڕانی زانكۆی جۆنز هۆبكینز دەركەوتووە ئەو كەسانەی ڕۆژانە هیلاك دەبن و كەم دەخەون دوو هێندە مەترسی تووشبوونیان بە كۆرۆنا لێ دەكرێت بەراورد بەكەسانی تر و هەر سەعاتێكی زیادەی خەوتن ئەگەری تووشبوون بەكۆرۆنا لەسەدا 12 كەمدەكاتەوە.
ئەو زانایانە ئاماژەیان بەوەكرد هیلاكی و كەم خەویی دەبێتە هۆی لاوازبوونی كۆئەندامی بەرگری و ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی تووشبوون بە نەخۆشیەكان لەوانە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لێكۆڵینەوە كراوە لەپزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لە شەش وڵات و دەركەوتووە نزیكەی لەسەدا بیست و چواری ئەو پزیشك و كارمەندانەی تووشی كۆرۆنا بوون شەوانە كەم خەوتوون و ئەوانەشی بەردەوام ماندوو بوون لەكاتی تووشبوونیان بەكۆرۆنا نیشانەكانیان توندتربووە لەو كارمەندانەی كەمتر ماندو بوون .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە