کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئایا تا ئیستا ئەم سودە گرنگانەی گۆشتی بزنت زانیوە لەرووی تەندروستیەوە ؟

.

10:51 PM - 17/03/2021

گۆشتی بزن جۆرێکە لە جۆرەکانی گۆشتی سور، لە ووڵاتی ئێمەدا زۆر خواستی لەسەر نیە لەگەڵ ئەوەی لەڕوی تەندروستییەوە گرنگیەکی زۆری هەیە، بزن بەهۆی ئەوەی جوڵەی زۆرە ڕێژەی چەوریە زیانبەخشەکانی زۆر کەمە، لەگەڵ ئەوەشدا بەکورتی ئاماژە بەگرنگیە تەندروستیەکانی دەکەین، بەهۆی بوونی ترشی لینۆلیک لەپێکهاتەکەیدا، هاوکاری بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش دەکات، بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی دیار لە چەوری omega3 بۆ بەهێزکردنی توانایی مێشک و بەرزکردنەوەی ئاستی زیرەکی منداڵ زۆر بەسودە، لەڕێگەیی بەهێزکردنی ڕەگەکانیەوە، پارێزگاری لەڕوتانەوەی قژ دەکات، لەهەمان کاتدا بەهێز و درێژی دەکات، بەهۆی بوونی کارینتین لەپێکهاتەیدا کە هاوکاری گۆڕینی خۆراک لە لەشدا دەکات بۆ ووزە، زۆر پێویستە لەپرۆسەیی دابەزاندنی کێش، دژ بەدروستبوونی چرچ و لۆچی پێستە و دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون دوادەخات، پڕە لە ڤیتامینەکانی A B D، بەهۆی دەوڵەمەندی لەبوونی پرۆتیندا، هاوکاری دروستبوونی ماسولکەی لەش دەدات، هۆڕمۆنی نێرینەیی ناسراو بە هۆرمۆنی تیستیرۆن لە لەشدا بەرزدەکاتەوە، ڕێژەیی نێوانە خەپلەکان بەرزدەکاتەوە کە لە پرۆسەیی خوێن مەیندا لەساتی برینداربووندا ڕۆڵی سەرەکی هەیە، بەهۆی دەوڵەمەندی لە ئاسن و مس، بۆ کەمخوێنی بەسودە، بەهێزبوونی نینۆکەکان سودێکی دیکەیەتی، بەڵام زیانەکانی پەیوەندی بە زۆری و زوو زوو بەکارهێنانی، کۆڵستڕۆڵی ناوی دەبێتە هۆی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان، هاوکات بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی کەمی ڕیشاڵ، هەرسکردنی تۆزێک زەحمەتە و دەبێتە هۆکاری قەبزبوون، کاریگەری لەسەر جومگە و گورچیلە جێدەهێڵێت، بەهیوای سوود بۆ هەموان.

د. شالاو عارف

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە