کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەسارەیەكی نوێ لە دەرەوەی كۆمەڵەی خۆر ئاشكرا كرا

.

01:03 PM - 14/03/2021

پسپۆڕانی بواری گەردوونناسی لە دواین راپۆرتیاندا ، دەستنیشانكردنی هەسارەیەكی نوێیان لە دەرەوەی كۆمەڵەی خۆر بە ناوی جی جی هەزار و 132 راگەیاند و بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاشكرایان كردووە ،  هەسارەكە هاوشێوەی موشتەری و زوحەل ، هەسارەیەكی گازییە ، بەڵام دوای چاودێریكردنی هەسارەكە دەركەوتووە كە دۆخەكەی لە گازییەوە بەرەو بەردین دەگۆڕێت و ئەوەش دوای ئەوەی سەرەتاكانی دروستبوونی بەرگە هەوای هاوشێوەی بەرگە هەوای هەسارەی زەوی لەسەر هەسارەی جی جی دەركەوتووە ، پسپۆڕانی بواری گەردوونناسی ئەوەشیان خستۆتەڕوو كە دروستبوونی ئەو بەرگە هەوایە دەگەرێتەوە بۆ سەرهەڵدانی چالاكی گڕكانییەكان .
لەو بارەیەوە  بۆل ریمر پسپۆڕ لە بواری گەردوونناسی لە زانكۆی كامبریدج-ی بەریتانیا رایگەیاندووە ، چاودێریكردنی ئەو هەسارەیە دەریخستووە ، كە پێشتر بەرگە هەوای هەبووە ، بەڵام دواتر بە هۆكارێكی نەزانراو لە دەستیداوە و ئێستاش چالاكی دروستبوونەوەی بەرگە هەوا لەسەر هەسارەكە دەستیپَكردۆتەوە ئەوەش دیاردەیەكی گرنگ و دەگمەنە و چۆنێتی دروستبوونی هەسارەی زەوی زیاتر روون دەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە