کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کۆمپیوتەرێک تەمەنی ٢٢٠٠ساڵە

.

09:21 AM - 14/03/2021

کۆمپیوتەرێک تەمەنی ٢٢٠٠ساڵە

لێکۆڵینەوەیەکی زانستی نوێ، باشتر و وردتر، بەشەکانی کۆمپیتەرە 2200 ساڵە یۆنانیەکەی دەرخست....

پێشتر باسی ئامێری Antikythera ی یۆنانیە کۆنەکانمان کردبوو….

 وەک باسمان کردووە، ئەم ئامێرە کە نزیکەی 2200 ساڵ لەمەوبەر دروست کراوە، نەک بە تەنیا  دەیتوانی شوێنی مانگ و خۆر و هەسارەکان دەربخات، بەڵکوو دەیتوانی رۆژمێرییەکی دروست بدات بە دەستەوە سەبارەت بە جوڵەی مانگ و جوڵەی خۆر بە پەیوەست بە zodiac و بەو هۆکارەش، دەیتوانی پێشبینییەکی دروستی مانگ گیران و خۆر گیران بکات…!!

ئاستی رێکی ئەو ئامێرە (کۆمپیتەرە) تا ئەو رادەیە بووە کە دەیتوانی شێوازە جوڵە نارێکەکانی مانگ irregular orbit of the Moon دیاری بکات و جوڵە تایبەتیەکانی perigee و apogee مانگ دەربخات کە بە گشتی، زیاتر لە 1700 ساڵ دوای ئەو ئامێرە، ئەو شێوازە جوڵەیە دۆزرایەوە لەلایەن کەپلەر Kepler لە سەرەتاکانی سەدەی حەڤدەیەم....!!

لەوەش زیاتر، ئەم ئامێرە، رێژەی تایبەتی لەسەر دیاری کرابوو و لە رێگەی بەکارهێنانی شێوازی هەڵسورانی ئامێرەکە، زۆر بە باشی، جوڵەی زۆربەی هەسارە ناسراوەکانی ناو کۆمەڵە خۆرەکەمانی دەردەخست .... تەنانەت وەک رۆژژمێر، دەیتوانی خولی یادەوەری و یاریەکانی وەک (ئۆلمپیک) بە رێکی دیاری بکات... لەم رۆژانەشدا، بەو ئامێرەی کە بۆ ئەو مەبەستانە بەکاردێت، پێی دەڵێین (کۆمپیتەر)….

ئەم ئامێرە، لە ساڵی 1901دا دۆزرایەوە لە کەشتییەکی نوقمبووی رۆمانەکاندا. ئەم ئامێرە، تەنیا 82 پارچەی مابۆوە و دەمێکە زاناکان دەیانەوێت لە رێگەی لێکۆڵینەوە لەو پارچانە، تێبگەیشتنێکی باشتریان هەبێت سەبارەت بە پارچە لەدەستچووەکانی و وێنەیەکی 3Dی ئامێرەکە دروست بکەنەوە . لەم لێکۆڵینەوە نوێیەشدا، وا دەردەکەوێت کە ئەو ئامانجە هاتبێتە دی و ئێستا باشتر لە شێوازە کارکردنە تایبەتەکەی ئەم ئامێرە تێدەگەین

شایەنی باسە کە ئەمە چەندەیەمین لێکۆڵینەوەی زانستییە کە لەسەر ئەم ئامێرە دەکرێت...
گۆران ئیبراهیم

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە