کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەجەكە: دەستگیركراوەكانی بادینان پەیوەندییان بە ئێمەوە نییەو سەرجەم تۆمەتەكانیش رەتدەكەینەوە

.

08:11 PM - 05/03/2021

لە بەیاننامەیەكدا بۆ رای گشتی خەڵكی كوردستان كۆمیتەی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) سەرجەم ئەو تۆمەتانە رەتدەكاتەوە كە رۆژی پێنجشەممە لە گرتە ڤیدیۆییەكی دانپێدانانی چالاكوانە دەستگیركراوەكانی بادینان كە لە ژێر ناوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم بڵاوكرایەوە، كە گوایە ئەو تۆمەتبارانە پەیوەندییان بە پەكەكەوە هەبووەو ویستوییانە كاری تێكدەرانە ئەنجامبدەن. كۆمیتەی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان كەجەكە لە بەیاننامەیەكدا كە ئاڕاستەی رای گشتی گەلی كوردستان كراوەو كۆپییەكی بۆگەلی كوردستان نێردراوە تەئیكد لەوە دەكاتەوە ئەو راپۆرتە ڤیدیۆیەی كە دوێنێ لەسەر رۆژنامەنووس و چالاكوانە دەستگیركراوەكانی بادینان لە ژێر ناوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بڵاوكرانەوە كە گەوایە چەند تاوانبارێك دان بەوەدا دەنێن كە پەیوەندییان لەگەڵ پەكەكە هەبووە و ویستوییانە كاری تێكدەرانە بكەن، هەموو ئەو  تۆمەتانەی كە دراوەتە پاڵ  بزووتنەوەكەیان بە تەواوی رەتیان دەكەنەوە و رایدەگەینن كە ئەو ناو و گرتەی دەنگ و شتی تر كە بۆ تۆمەتباركردنی پەكەكە بەكار هاتووە دروستكراون و دورن لە راستییەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە