کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ھیوادارم ئەم سەردانە ببێتە مایەی لێک نزیکبوونەوەی پێکھاتەکانی عێراق

.

07:42 PM - 05/03/2021

  ئەمڕۆ لە شاری بەغدا، لەگەڵ بەڕێزان سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و ژمارەیەک لە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان، پێشوازییەکی گەرممان کرد لە قەداسەتی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان. سەردانەکەی پاپا لەم هەلومەرجە هەستیارەی ئێستادا ئاڵنگارییەکی گەورەیە، لە هەمان کاتدا مانا و گرنگییەکی مێژویی هەیە بۆ پشتیوانیکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئاستی نێودەوڵەتی و فاکتەرێکی گرنگیشە بۆ گەیاندنی پەیامی ئاشتی و نزیکبوونەوەی نێوان هەموو ئایینە ئاسمانییەکان. هیوادارم سەردان و نزا و پاڕانەوەکانی مەڕجەعی باڵای کڵێسای کاثۆلیکی لە جیهاندا ببێتە مایەی سەقامگیریی زیاتر و بەھێزکردنی یەکڕیزیی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیانی ئایینی و یەکتر قبوڵکردنی نێوان نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکان لە وڵاتدا. لاھور شێخ جەنگی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە