کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەشێك لە ماددەكانی پڕۆژە یاسای دادگای فیدراڵی دەنگیان لەسەر درا

.

01:29 PM - 05/03/2021

 پڕۆژە یاسای دادگای فیدراڵی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خرایە دەنگدانەوە و 13 ماددە لە پڕۆژە یاساكە پەسەندكران و دەنگدانیش لەسەر 6 ماددە دواخرا. پەرلەمانتارێكیش دەڵێت چەند ماددەیەكی پڕۆژە یاساكە ناكۆكییان لەسەرە و پێویستی بە ڕێككەوتنی سیاسییە.
بە پێی ڕاگەیەنراوێكی فەرمانگەی میدیایی ئەنجومەنی نوێنەران، بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامان لە كۆی ماددەكانی پڕۆژە یاساكە 13 ماددەیان دەنگیان لەسەر دراوە و ٦ ماددەیان دواخراوە.   ئەڵماس فازڵ  ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیاند، ژمارەیەك لە ماددەكانی پڕۆژەیاسای دادگای فیدراڵی بۆچوونی جیاوازی لەسەرە و پێویستیان بە ڕێككەوتن هەیە. وتیشی، پەسەندكردنی یاسای دادگای فیدراڵی پێویستی بە دەنگی 2 لەسەر 3ی ئەندامانی هەیە.بە پێی پڕۆژە یاساكە دادگای فیدراڵی پێكدێت لە سەرۆك و جێگر و ١١ ئەندام، ئەندامەكانیش پێنجیان دادوەر و چواریان لە شارەزایانی ئاینی ئیسلام و دوو ئەندامیش پسپۆڕی یاسایی دەبن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە