کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن پشت لە هالاند دەكات و لە ریاڵ مەدرید نزیكی دەكاتەوە

.

03:09 PM - 04/03/2021

 راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئەڵمانی هەڵوێستی یانەی بایرن میونشنی ئاشكراكرد لەبارەی ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لەهاوینی داهاتوو.
هالاندی تەمەنی 20 ساڵ بەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانە زەرپۆشەكەی ئەڵمانیا پێشكەشی دەكات پێشبینی دەكرێت لەمیركاتۆی هاوینی داهاتوو ببێتە جێگای گرنگیپێدانی گەورەكانی ئەوروپا.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرت بێڵدی ئەڵمانی: یانەی بایرن میونشن لەم كاتەدا بیر لە گواستنەوەی هالاند ناكاتەوە كە هۆكارەكەی  بوونی هێرشبەرێكی بەتوانا و گۆڵكاری وەك رۆبرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵندی و باشترین یاریزانی جیهانە گرێبەستەكەی تاهاوینی ساڵی 2023 درێژەی هەیە.
هەروەها هۆكارێكی تر پەیوەندی بەلایەنی دارایی هەیە كە یانە باڤاریەكە ئەستەمە بتوانێت ئەو خەرجییە زۆرە لەم كاتەدا بگرێتە ئەستۆ.
لەلایەكی ترەوە و بەپێی زانیاریەكانی پێگەی دیڤینسا سەنتراڵی ئیسپانی یانەی ریاڵ مەدرید ئیرلینگ هالاندی كردۆتە ئامانجی یەكەمی بۆ میركاتۆی هاوینی داهاتوو و بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 150 ملیۆن یۆرۆی تەرخانكردووە لەپێناو ئیمزاكردنی گرێبەست لە گەڵیدا كە 110 ملیۆن یۆرۆی بۆ دۆرتمۆند و 30 میۆن یۆرۆی بۆ رایۆلای بەرێوەبەری كارەكانی و 10 ملیۆن یۆرۆشی بۆ باوكی ئەستێرە نەرویجیەكە دەبێت.
ئەو سەرچاوەیە روونیكردۆتەوە: پێرێزی سەرۆكی یانەی شاهانە هالاند بەگونجاوترین بژاردە دەبینێت بۆ سەركردایەتیكردنی هێڵی هێرشبردنی یانەكە لەساڵانی داهاتوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە