کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێرێز داهاتووی زێدانی راهێنەری یەكلایی دەكاتەوە

.

03:04 PM - 04/03/2021

راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیسپانی دوا پێشهاتەكانی تایبەت بەداهاتوی زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید ئاشكرادەكات.
سەرچاوە رۆژنامەوانیەكان ماوەیەكە باس لەوە دەكەن زێدان پۆستی راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید بەجێدەهێڵێت ئەگەر یانەی شاهانە بەبێ بەدەستهێنانی هیچ نازناوێك ئەم وەرزەی كۆتایی پێ بهێنێت.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ئەی بی سی ئیسپانی: فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید بە زێدانی راگەیاندووە متمانەی تەواوی پێی هەیە و ئارەزوو دەكات لە وەرزی داهاتووش لەكارەكەی بەردەوام بێت.
پێرێز  بۆ زێدانی روونكردۆتەوە كە ئەو باشترین راهێنەرە بتوانێت تیپێكی نوێ لەو یاریزانە نوێیانە بنیاد بنێت كە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستیان لەگەڵ ئیمزا دەكەن یاخود لە تیپی دووەمەوە سەردەخرێن لەپێناو گەرانەوە بۆ سەر ستەیجی نازناوەكان.
جێی ئاماژەپێكردنە: گرێبەستی زێنەدین زێدانی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید تا كۆتایی وەرزی داهاتوو درێژەی هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە