کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان بەزەحمەت لەبۆردۆی بردەوە

.

03:02 PM - 04/03/2021

 لەفەرەنسا یاریەكانی هەفتەی 28ی خولی پلەیەكی یانەكانی ئەو وڵاتە بەرێوەچوو، یانەی پاریس سان جێرمان بەزەحمەت 3 خاڵی گرنگی دەستەبەر كرد دوای ئەوەی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەگۆڵێكی بێ وەڵام لەیانەی بۆردۆی بردەوە.
یاریزانانی یانە پاریسیەكە هەرچەندە بەبێ بەشداریكردنی نەیمار و مباپێ یاریان كرد  سەرەتایەكی بەهێزیان دەستپێكرد و لەدەقیقەی 20 پابلۆ سارابیا تۆڕی گۆڵی یانەی خاوەن یاریگای هەژاند و پی ئێس جی بەگۆڵێك پێشخست و گێمی یەكەمیش هەربەو تاكە گۆڵە تەواو بوو.
لەگێمی دووەمدا هەوڵەكانی هەردوو یانە بۆ تۆماركردنی گۆڵ بەردەوام بوو و بۆردۆ لەپێناو یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە و پاریس سان جێرمانیش بۆ زامنكردنی ئەنجامەكە، بەڵام هیچ كام لەهەردوو یانە گۆڵیان تۆمار نەكرد و سەرەنجام یاریەكە بەهەمان ئەنجامی گێمی یەكەم و بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر بەسودی پاریس سان جێرمان كۆتایی هات و خاڵەكانی لەپلەی دووەمی ریزبەندی بۆ 60 خاڵ بەرزكردەوە بەجیاوازی 2 خاڵ لەدوای لیلی پێشەنگ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە