کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار ناجێگیرە

.

03:10 PM - 28/02/2021

چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عیراقی لە بازاڕكانی هەرێمی كوردستان ناجێگیرە، بەشێوەیەك لە 24 سەعاتی رابردوودا چەندجارێك بەرز و نزمی بەخۆوە بینیەوە.
بەپێی دوایین مامەڵەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە بازاڕەكانی دراودا، بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 145 هەزار و 250 دیناری عیراقی بووە، ئەوەش لە كاتێكدایە دۆینی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 144 هەزارو 500 دیناری عیراقی بووە.
بەرزونزمی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە كاتێكدایە لە پرۆژە یاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵی 2021 بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بە رامبەر بە 145 هەزار دینار دیاریكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە