کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆپراسیۆنێك بۆ ڕاوەدونانی داعش لەدیالە دەستی پێكرد

.

11:55 AM - 28/02/2021

 هێزەكانی سوپای عیراق و حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێكیان بەهاوكاری هێزی ئاسمانی بۆ ڕاوەدونانی پاشماوەكانی داعش لەپارێزگای دیالە دەستپێكرد ، تاڵب موسەوی فەرماندەیی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەدیالە بڵاویكردەوە ئەو ئۆپراسیۆنە لەئەمرۆوە دەستیپێكردووە و ژمارەیەك لە لیواكانی حەشدی شەعبی بەپشتیوانی سوپا و هێزی ئاسمانی عیراق دەستیپێكردووە بۆ راوەدونانی پاشماوەكانی داعش لەسنووری پارێزگای دیالە ، راشیگەیاند وتیشی: ئەو ئۆپراسیۆنە پلانی بۆ دانراوە و جێبەجێ دەكرێت بەهاوكاری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی دیالە و فیرقەی پێنجی سوپای عیراق لەهەردوو میحوەری رۆژهەڵاتی دیالە و میحوەری رووباری دیالە تاوەكو سنوورەكانی هێزی پێشمەرگە بەڕێوەدەچێت.
بەپێی زانیارییەكان پێش دەستپێكردنی ئەو ئۆپراسیۆنە تۆپبارانی مۆڵگەكانی داعش لەناوچەكە كراوە و ئۆپراسیۆنەكە بەپێی ئەوەی پلانی بۆ داڕێژراوە بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە