کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی جیهانی لەرێگاداین بەرەو بنبڕكردنی كۆرۆنا

.

10:42 AM - 28/02/2021

 لێپرسراوێكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە لەرێگادان بەرەو بنبڕكردنی كۆرۆنا.
د.ماریا فان كیرخۆف پسپۆڕی پەتاكان و لێپرسراو لەرێكخراوی تەندروستی جیهانی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند تروسكەیەك هیوا بۆ بنبڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركەوتووە و رێكار و خۆپاراستنی تاكەكان نهێنی كەمبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی ژمارەی گیان لەدەستدانە بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە.
ڕوونیشیكردەوە كەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئاماژەیەكە بۆ هیوایەك و كۆمەڵێك هۆكاری تر هەیە كە بۆتە هۆی ئەو كەمبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە ئەوانیش رێكارە خۆپارێزییەكانی تاكەكان و خۆپارێزی كۆمەڵگا و رێوشوێنی حكومەتەكانە.
راشیگەیاند هۆكاری هەستكردنیان بەهیوا دەگەرێتەوە بۆ كەمبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گەمارۆدانی ڤایرۆسەكە بەرێكارەكان كە لەكۆتاییدا ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەمووان هەست بە كەمێك ئاسوودەیی بكەن و سەركەوتن بەدەست بهێنرێت بەرەو بنبڕكردنی ڤایرۆسەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە