کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكەم كاروانی ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عیراق

.

10:41 AM - 28/02/2021

 یەكەم كاروانی ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عیراق و بەپێی بەرنامەیەكی تایبەت بەسەر ناوچەكان بە هەرێمی كوردستانیشەوە دابەش دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكان، فڕۆكەیەكی عێراقیی تایبەت لە چینە بۆ هێنانی یەكەم كاروانی ڤاكسینی سینۆفارمی چینی كە بڕەكەی 50 هەزار دانەیە.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایكرد، كاروانێكی ڤاكسینی كۆرۆنا كە لەجۆری سینۆفارمی چینیە دەگاتە بەغدا ، پاشان دوو جۆری تری ڤاكسین كە هەردوو جۆری فایزەر بایۆنتیك و ئەسترازینكایە، بە شێوەیەكی گشتی تا كۆتایی مانگی ئادار زیاتر لە 3 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عێراق.
پێشتر د.هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە گەلی كوردستانی راگەیاندبوو، لە هەرێم ئامادەكاری كراوە بۆ پێدانی ئەو ڤاكسینانەی كۆرۆنا كە لە مانگی ئادار دەگەنە عێراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە