کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا ڕەزامەندی بەكارهێنانی دایە ڤاكسینێكی نوێ

.

10:38 AM - 28/02/2021

 دەسەڵاتدارانی ئەمریكا رەزامەندیان دەربڕی لەسەر بەكارهێنانی ڤاكسینێكی نوێی دژی كۆرۆنا ، لیژنەی پسپۆڕانی ئیدارەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا بەكۆی دەنگ رەزامەندیان دەربڕی لەسەر بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆمپانیای جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ كەسانی پێگەیشتوو كەئەو ڤاكسینە بەیەك ژەم دەدرێت.
ئیدارەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا رەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی ئەو ڤاكسینە دەربڕی بۆ كەسانی پێگەیشتوو و سەروو تەمەن هەژدە ساڵ لەپێناو ئەوەی لەچەند هەفتەی داهاتوودا بەملیۆنەها هاوڵاتی ئەمریكی ئەو ڤاكسینەیان پێ بدرێت و ئەوەش دەرگا بكاتەوە لەبەردەم ئەوەی وڵاتانی تریش رەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی ئەو ڤاكسینە بدەن.
جانیت ودوك لەئیدارەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا بڵاویكردەوە رێگەپێدان بە ڤاكسینی جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن بواری دابینكردنی ڤاكسینەكان فراوانتر دەكات كەئەوە باشترین رێگاچارەیە بۆ خۆپارێزی لەكۆرۆنا و ئەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایە كەبەهۆیەوە زیاتر لەنیو ملیۆن هاوڵاتی ئەمریكی بوونەتە قوربانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە