کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لۆس ئەنجلس لەیكەرز لە یاریگای خۆی بردنەوەی تۆماركرد

.

09:55 AM - 28/02/2021

  هەر لە بەردەوامی یارییەكانی جەولەی 34ی قۆناغی كۆمەڵەكانی ئێن بی ئەی   هەردوو تیپی لۆس ئەنجلس لەیكەرز و پۆرتلاند ترایڵ بلیزێرز بەیەك گەیشتن   لە چارەكی یەكەمدا یاریزانانی پۆرتلاند بە ئاستێكی بەرز ترەوە دەركەوتن و بە 29 خاڵ بەرامبەر بە 24 خاڵ بردنەوەیان تۆمار كرد   لە چارەكی دووەمدا یاریزانانی لەیكەرز گەرانەوە كێبڕكێی یارییەكە و بە 30 خاڵ بەرامبەر بە 28 خاڵ تیپی بەرامبەریان دووچاری شكست كرد   لە چارەكی سێیەمدا یاریزانانی تیپی لەیكەرز كۆنترۆڵی یارییەكەیان گرتە دەست و توانیشیان بە 31 خاڵ بەرامبەر بە 19 خاڵ بردنەوە تۆمار بكەن    لە چارەكی چوارەمدا یاریزانانی هەردوو تیپ لە تۆماركردنی خاڵەوە نزیك بوون و بە 17 خاڵیش لەو چارەكەدا یەكسان بوون   لە كۆتاییشدا تیپی  لۆس ئەنجلس لەیكەرز بە جیاوازی 9 خاڵ  و بە ئەنجامی 102 خاڵ بەرامبەر بە 93 خاڵ یارییەكەی لە بەرژەوەندی خۆی یەكلایی كردەوە .
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە