کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سواتیك بووە پاڵەوانی ئەدیلاید

.

09:55 AM - 28/02/2021

دوای چەندین رۆژ لەركابەریی پەردە لەسەر یارییەكانی پاڵەوانێتیی تێنسی سەرزەوی ئەدیلایدی ئوسترالیا دادرایەوە كە كۆی خەڵاتە داراییەكانی زیاتر لە 500 هەزار دۆلارە و براوە 500 خاڵی لەریزبەندی گشتی یاریزانانی جیهان پێدەدرێت   لەیاریی كۆتایی پاڵەوانێتییەكەدا ئیگا سواتیكی پۆڵەندی رووبەڕووی بیلیندا بنچیچی سویسری بووەوە   لەسەرەتاوە سواتیك بەئاستێكی بەرز دەركەوت و باڵادەستبوو  توانی كۆمەڵەی یەكەم 6-2 بەسودی خۆی تەواو بكات   لەكۆمەڵەی دووەم سەرەرای هەوڵەكانی بیلندا بنچیچ بۆ گۆرینی ئەنجامەكە بەڵام سەركەوتوو نەبوو ئەو كۆمەڵەیەشی بەهەمان ئەنجام 2-6 دۆڕاند   لەكۆتایدا دوای 62 دەقیقە سواتیك توانی یارییەكە بەدوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر بباتەوە و نازناوی پاڵەوانێتییەكەی بەدەستهێنا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە