کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناپۆلی و رۆما رووبەڕووی بینڤینتۆو میلان دەبنەوە

.

09:55 AM - 28/02/2021

هەر لەدرێژەی یارییەكانی هەفتەی 24ی خولی یانەكانی ئیتاڵیادا  سبەینێ دوو یاریی تر بەڕێوە دەچن   یانەی ناپۆلی لەیاریگای دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا رووبەڕووی یانەی بینڤینتۆ دەبێتەوە    ناپۆلی ئێستا خاوەنی 40 خاڵە و لەیاریی رابردوویدا دووچاری شكست هاتووە   بۆیە هەوڵی سود وەرگرتن دەدات لەیاریگاكەی تا سێ خاڵی ئەو یارییە دەستەبەربكات   لەبەرامبەردا بینڤینتۆ بارودۆخی خراپەو دووچاری چەندین ئەنجامی نەخوازرا و بۆتەوە و 26 خاڵی هەیە   بەهێزترین و یاریی لوتكەی هەفتەی 24 لەیاریگای ئۆڵۆمپیكۆ و لەنێوان هەردوو یانەی رۆما و میلان بەرێوەدەچێت كە یاریی چوونی نێوانیان بەئەنجامی سێ گۆڵ بۆ هەرلایەك و بەیەكسانبوون تەواو بووە   رۆما خاوەنی 44 خاڵەو لەپلەی چوارەمی ریزبەندیە   بەبردنەوە دەتوانێت زیاتر لەپلەكانی پێشەوەی ریزبەندی نزیك بێتەوە   لەبەرامبەردا یانەی میلان هەوڵدەدات كۆتایی بە ئەنجامە خراپەكانی بهێنێت بەتایبەت كە یاریی رابردووی بەرامبەر ئینتەرمیلان دۆڕاندووە و بە 49 خاڵ لەپلەی دووەمی ریزبەندی جێگیربووە   ئامانجی میلان بردنەوەیە تا بتوانێت سود لەهەر ئەنجامێكی خراپی ئینتەرمیلان وەربگرێت و جارێكی تر بتوانێت بچێتەوە پێشەنگی ریزبەندی    لە 10 یاریی رابردویی نێوانیاندا رۆما باڵادەستە و توانیویەتی 5 سەركەوتن تۆمار بكات و لەبەرامبەردا میلان سێ بردنەوەی هەیە و لە دوو یاریش یەكسانبوون

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە