کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ یارییەكانی هەفتەی 25ی لالیگا درێژەی دەبێت

.

09:54 AM - 28/02/2021

 ئەمڕۆ ركابەرییەكانی هەفتەی 25ی خولی یانەكانی ئیسپانیا درێژەی دەبێت و چەند یارییەك ئەنجام دەدرێن   سەرەتا هەردوو یانەی سێڵتاڤیگۆ و ڤالادۆلاید بەیەكدەگەن كە لەقۆناغی یەكەم بەیەكسانبوون و بەئەنجامی گۆڵێك بۆ هەلایەك لەیاریگا هاتونەتە دەرەوە   لەمیانی یارییەكی تردا یانەی كادیز لەیاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ریاڵ بیتیس دەبێتەوە   كادێز لەبارودۆخێكی باشدا نییە و لەشەش یاریی رابردوی بنەیتوانیوە بردنەوە تۆمار بكات   بەر لەو یارییە 25 خاڵی هەیەو یەكێكە لەو یانانەی دووچاری زۆرترین شكست بووەتەوە كە لە 11 یاریدا دۆڕاوە   لەبەرامبەردا ریاڵ بیتیس هەوڵی دووبارەكردنەوەی ئەنجامی قۆناغی یەكەم دەدات بەرامبەر ئەو یانەیە كە بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر براوەبووە و بە 36 خاڵ پلەی حەوتەمی گرتووە و لەدوو یاری رابردویدا براوەبووە   هەر لەبەدەوامی یاریەكانی هەفتەی 25 یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدریدی پێشەنگی ریزبەندی بە 55 خاڵ لە 17 بردنەوە و چوار یەكسانبون لەیاریگای لاسیرامیكا دەبێتە میوانی یانەی ڤیاریاڵ   ڕۆخی بلانكۆس هەوڵی كۆتایی هێنان بەئەنجامە نەخوازرەكانی دەدات كە لەدوو یاریی رابردویدا دووچاری شكست و یەكسانبوون هاتووە و لەچامیپۆنیس لیگیش بەرامبەر چێڵسی دۆڕاوە   بۆیە بردنەوە لەپێگەكەی دەیهێڵێتەوە كە تاكە یانەی ئەم وەرزەیە كەمترین شكستی هەیە   هەروەها یانەی ڤیاریاڵ ئاستێكی باشی هەیە و پلەی حەوتەمی بە 37 خاڵ گرتووە و نایەوێت دووچاری هیچ ئەنجامێكی خراپ ببێتەوە لەیاریگای خۆی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە