کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مان سیتی 14 بردنەوەی لەسەریەكی لەپریمەرلیگ تۆماركرد

.

09:54 AM - 28/02/2021

ركابەرییەكانی هەفتەیەكی نوێی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا دەستیپێكرد و یانەی مانچستەر سیتی 14یەمین بردنەوەی لەسەریەكی تۆمار كرد   لە یەكەم ڕووبەڕوونەوەی هەفتەی 26 پڕیمەرلیگ یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتحادی تایبەت بە خۆی پێشوازی لە یانەی وێستهام یونایتد كرد   لەگەڵ دەستپێكردنی یاریدا یاریزانانی مان سیتی بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و باڵادەستبوون  لەدەقیقەی 30 رۆبن دیاز ئەو یانەیەی كردە خاوەن گۆڵێك   لەبەرامبەردا یانەی وێستهام توانی هاوسەنگی بۆ یاریی بگەڕێنێتەوە و لەدەقیقەی 43 میشێل ئەنتۆنیۆ گۆڵی یەكسانبوونی پێبەخشین  و گێمی یەكەمیش بە یەكسانی بە گۆڵێك بۆ هەردوولا  مایەوە    لەگێمی دووەم ... یارییەكە ئاستێكی بەرزتری  بەخۆیەوە بینی لەئەنجامدا مانچستەر باڵادەستی خۆی نواند و لەدەقیقەی 68 جۆن ستۆنز گۆڵی دووەمی بۆ تۆمار كردن   لەدوای ئەو گۆڵەش ئەنجامەكە هەروەك خۆی مایەوە و هیچ گۆرانكارییەكی بەسەردا نەهات   لەكۆتایدا یانەی مانچستەر سیتی بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یارییەكەی بردەوە و ئەو سەركەوتنەش بە 62 خاڵ پێگەكەی لەپێشەنگی ریزبەندی قایمتر كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە