کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیسرائیل پشتیوانی هێرشەكانی ئەمریكای بۆ سەر سوریا دەربڕی

.

11:28 PM - 27/02/2021

میدیاكانی ئیسرائیل لەزاری لێپرسراوانی حكومی وڵاتەكەیانەوە بڵاویانكردەوە ، لە دوای هێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەر دوو گرووپی سەر بەحەشدی شەعبی لە سوریا ، ئێستا لێپرسراوانی ئیسرائیل هەڵوێستی ئیدارەی نوێی ئەمریكا بەرامبەر بە ئێران و گرووپەكانی لایەنگری ئەو وڵاتە بە ئەرێنی وەسف دەكەن ، ئەوەشیان خستەڕوو كە ئیسرائیل مەترسی هەبووە ، ئیدارەی بایدن وەك ئیدارەكەی باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا لەگەڵ ئێران بە نەرمی مامەڵە بكات ، بەڵام ئەو هێرشانە دەریانخستووە كە بایدن مامەڵەكەی توند دەبێت لەگەڵ ئێران و لایەنگرەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە