.
10:08 PM - 27/02/2021
میخائیل گورباچۆڤ دوایین سەرۆكی یەكێتیی سۆڤەیەت لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئێنتەر فاكس ، پەیامێكی ئاڕستەی ڤلادیمیر پۆتین سەرۆكی روسیا و جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا كرد و داوای لە هەردوو سەرۆك كردووە لە نزیكترین كاتدا كۆبوونەوەیەكی لوتكە لە نێوانیاندا رێكبخەن و تێیدا كار بۆ بەهێز تركردنی پەیوەندییەكانی نێوان روسیا و ئەمریكا بكەن ، راشیگەیاندووە بەهێزی پەیوەندییەكانی نێوان مۆسكۆ و واشنتۆن كاریگەری زۆری لەسەر سەقامگیری و ئارامی جیهان دەكات و هەر بە هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتی زلهێز بەشێكی زۆری كێشە و گرفتەكانی ناوچە جیاجیاكانی جیهان چارەسەر دەكرێن .
هەروەها میخائیل گورباچۆڤ بە پێویستی زانی روسیا و ئەمریكا پێداچوونەوە بە سیاسەتە سەربازییەكانیان بكەن ، بەجۆرێك كە هەموو توانای خۆیان بخەنەگەڕ لەپێناو پاراستنی جیهان لە بەرپابوونی جەنگی ئەتۆمی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە